م.ره مه زان شكور(قورئان) आइकन

v1.0 by Islamic Kurdish App2.


Aug 17, 2016

م.ره مه زان شكور(قورئان) के बारे में

Islamic Kurdish App2.

كورتە باسێك لە ژیاننامەی مامۆستا (ڕەمەزان شكور) رەحمەتی خوای لێبێت

نوسەر:م. جمعة علي خورشيد

ناوی تەواوی/ رمضان شكور حسین محمد

هۆزەكەی/ هۆزی جەباری

كونیەی/ (أبو زبیر) چونكە زوبەیر كوڕی گەورەی بوو.

لە دایك بووی: 18/ 8/ 1976 لە مانگی رەمەزانی ساڵی 1396 هجری.

پەروەردە و گەشەكردنی/ لە خێزانێكی هەژار و رەنجەبەردا چاوی بە دونیا هەڵهێنا, خێزانێكی موسڵمان و كاسب, لە شاری كەركوك لە گەڕەكی شۆرجە گەورە بوو تێیدا تاوەكو دەستی داری گرت, ئەویش وەك برایانی تری شانی دا بە كرێكاری كردن بۆ پەیداكردنی پاروی ژیان.

سیفاتی لاشەیی/ پیاوێكی باڵابەرز بوو, دەنگێكی زوڵاڵی هەبوو, ریشێ چڕو پڕێ رەشی هەبوو.

پێستی سپی, لاشەیەكی گەورە, توكمە و دامەزراو, خاوەنی هێزێكی لاشەیی دەگمەن بوو, دوو چاوی گەورەی پێوە بوو.

ئاكار و رەوشتی/ پێاوێكی خۆبەگەم زان, دەس بڵاو, لێ بوردە, بە بەزەیی, پەیوەندی خزمایەتی ئەگەیاند, چاكەكار لە گەڵ دایك و باوكیدا, چاكەكار لە گەڵ ماڵ و منداڵیدا, دڵ نەرم, خۆی بۆ نەئەگیرا لە گریان لە كاتی قورئان خوێندندا, نەرم و نیان لە گەڵ دەوروبەریدا, هەق بێژ, ئازاو بەجەرگ, سووربوو لەسەر چاكەكردن, بە بەزەیی تەنانەت لە گەڵ گیاندارانیشدا, زۆر بێ دەنگ ئەبوو, بە وەفا, جیدی لە كارەكانیدا, ژیر, زوو لە باسەكان تێ ئەگەیشت, خودای گەورە دڵی خەڵكی بۆ نەرم كردبوو چ لە وەرگرتنی دەعوەكەی, چ لەوەی هەركەسی هان بدایە بۆ صەدەقە یەكسەر بە قسەی ئەكرد.

بەكورتی جوانترین ئاكاری و رەوشتی تێدا كۆ ببوەوە. ئەتوانی بڵێی: ئومەتێك بوو لە پیاوێكدا.

هیدایەت وەرگرتنی/ بە فەزڵ و مننەتی پەروەردگار لە دوای بڵاوبونەوەی بانگەوازی یەكخواپەرستی لە شاری كەركوك, كە زۆر غەریب و نامۆ بوو لە ساڵی (1416)ی كۆچی (1996), بانگەوازی هەقی ناسی لە رێگەی چەند برایەك, كە لەوە پێش هیدایەتیان وەرگرتبوو.

تێكۆشان و زەحمەتكێشانی بۆ دابین كردنی ژیانی/ رەحمەتی خوای لێبێت خەریكی كرێكاری بوو, وەك بلۆك باركردن و حەماڵی و كاری بیناسازی. هەردەم بە جوانی كارەكانی خۆی ئەنجام ئەدا.

خێزانی/ مامۆستا دایك و باوكی ماوە و پێنج براو چوار خوشكی هەیە.

هەروەها سێ ژنی هێنابوو لە دوای خۆی دوو خێزانی بە جێ هێشتبوو, لە گەڵ شەش منداڵ كە چواریان كوڕن (زبیر، عبداللطیف, داود, موسی) ئەوانی تر كچن (خدیجە و زهرا‌ء) .

هەوڵ و كۆششی بۆ بە دەستهێنانی زانستی شەرعی/ مامۆستا ...خاوەنی هیمەتێكی بڵند بوو لە فێربوونی عیلمی شەرعیدا.

لە سەرەتادا هەوڵی تەرخان كردبوو بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز...تاوەكو شارەزایەكی باشی پەیدا كرد.

هەروەها هەندێك زانستی سەرەتایی فێربوو دەربارەی (تەوحید و سوننەت). هەروەها شارەزای دیاردە شیركی و بیدعەكان بوو, كە لە ناوخەڵكیدا بەربڵاوبون.

مامۆستاكانی:

1- مامۆستا مەلا (عبدالله)ی تەپەلو, قورئانی لا خوێند.

2- مامۆستا ابراهیم مەلا عمر (عەقیدە و فیقهـ و لەبەركردنی قورئان و فرائض و نحو) لا خوێند.

3- مامۆستا مەلا جمعە علی ( فیقهـ، نحو , اصول الفقە, عەقیدە, اصول الحدیث, الصرف).

4- مامۆستا د.عبداللطیف أحمد , هەندێك لە كتێبی (المسند الصحیح مما لیس فی الصحیحین).

5- مامۆستا موفق أبو حمزە هەندێك لە كتێبی (زاد المعاد).

6- مامۆستا سعدون علم التجوید.

7- مامۆستا ابراهیم محمد حسن ، البلاغە و المنطق.

8- مامۆستا ریبوار محمد احمد (علوم القران).

لە گەڵ ئەوەی كە خوێنكار بوو لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان) هەروەها ووتار خوێن و پێش نوێژو خاوەنی ئیجازەی زانستی بوو.

قوتابییەكانی/ مامۆستا قوتابیەكی زۆری هەبوو كە ناژمێردرێن لە ریگای وتارو دەرس و ئامۆژگارییەكانیدا, هەروەها كۆمەڵێك لە قوتابی فێرخوازی شەرعی دەرسیان دەخوێند لای.

بانگەوازییەكەی/ دەرس و وتارەكانی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان بڵاو بووەوە, كە بوو بە هۆی هیدایەتی خەڵكانێكی زۆر.

مردنی مامۆستا:

لە 29/ 1/ 2013 رۆژی سێ شەممە كات ژمێر (9:45) خولەك لە كاتی گەڕانەوەیدا لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان) لە(چیمەن) لە سەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی كەركوك لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقەی لێ كراو لە ئەنجامدا مامۆستای بەڕێز گیانی لە دەستدا. داواكارین لە خوای گەورە بە شەهیدی قبوڵ بكات و بەهەشتی بە نسیب بكات

नवीनतम संस्करण v1.0 में नया क्या है

Last updated on Aug 17, 2016

Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!

अनुवाद लोड हो रहा है...

अतिरिक्त ऐप जानकारी

नवीनतम संस्करण

निवेदन م.ره مه زان شكور(قورئان) अपडेट v1.0

द्वारा डाली गई

Linda Cristini Paixão

Android ज़रूरी है

Android 2.3.4+

अधिक दिखाएं

م.ره مه زان شكور(قورئان) स्क्रीनशॉट

टिप्पणी लोड हो रहा है...
खोज हो रही है...
APKPure की सदस्यता लें
सर्वश्रेष्ठ एंड्रॉइड गेम और ऐप्स के शुरुआती रिलीज, समाचार और गाइड तक पहुंचने वाले पहले व्यक्ति बनें।
जी नहीं, धन्यवाद
साइन अप करें
सफलतापूर्वक सब्सक्राइब!
अब आप APKPure की सदस्यता ले रहे हैं।
APKPure की सदस्यता लें
सर्वश्रेष्ठ एंड्रॉइड गेम और ऐप्स के शुरुआती रिलीज, समाचार और गाइड तक पहुंचने वाले पहले व्यक्ति बनें।
जी नहीं, धन्यवाद
साइन अप करें
सफलता!
अब आप हमारे न्यूज़लेटर की सदस्यता ले चुके हैं।